کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم پشتی لە بەناو بنەماڵە شەهیدەکانی خۆی کردووە

16:23 - 24 رێبەندان 2719

ڕێکخراوی بەناو بونیادی شەهیدی ڕێژیم، خزمەتگوزاریی پزیشکی بە بنەماڵەی بەناو شەهیدەکانی خۆی نادات.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ڕێکخراوی بەناو بونیادی شەهیدی ڕێژیمی ئێران، لە پێدانی پارە و ویزیتی دوکتور و دەوا و دەرمان و یارمەتی بۆ هاتوچۆ بۆ لای دوکتور، بە بنەماڵەی بەناو شەهیدەکانی ڕێژیم خۆی بواردووە.

ئەو بونیادەی ڕێژیم لەگەڵ بیمەی "دێی"(بیمە دی)  گرێبەستی هەیە، تاکوو تێچووی دەرمانەکان و ویزیتی دوکتوریان پێ بداتەوە.

لە بەرانبەردا بیمەی "دێی" وتوویەتی کە بەهۆی ئەوەیکە بونیاد شەهید پارەمان پێ نادات، ئێمەش پارەتان پێ نادەینەوە.

خەڵک بەنیسبەت ئەو بابەتەوە ناڕەزایەتیی زۆریان دەربڕیوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکی دروستیان پێنەدراوەتەوە.

ڕێژیم لە ئاستێکدا لە ژێر گوشاری ئابووریدایە و بەرەو داڕمان دەڕوات کە تەنانەت توانای پێڕاگەیشتن بە سەرسپاردەکانی خۆشی نەماوە.