کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم پێش بە کاسبیی خەڵک دەگرێت

12:23 - 30 خاکەلێوه 2721

لە ناوچەی "تەرگەوەڕ" سەر بە پارێزگای ورمێ کاربەدەستانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان پێشیان بە کاری کاسبکاران و بێڕێزییان بە کاسبکارە دەستفرۆشەکان کردووە.

ئەو کاسبکارە دەستفرۆشانە گیا و گوڵی وەرزی بەهاریان لە سێڕای ناوچەی "تەرگەوەڕ" بۆ فرۆشتن داناوە کە لەلایەن کاربەدەستانی سەرچاوە سروشتییەکانەوە گیا و گوڵەکانیان فڕێ دراون و بێڕێزییان پێ کردوون.

پارێزگای ورمێ لە بواری گیا و گوڵی بەهارییەوە دەوڵەمەندە و ساڵانە لە وەرزی بەهار خەڵک ڕوو لە سروشت دەکەن و بە شێوەی دەستفرۆشی لەسەر شەقامەکان دەیانفرۆشن.

ئەو گیا و گوڵانە وەک سەرچاوەیەکی داهاتی زۆربەی خەڵکی ئەو ناوچەیەیە.