کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم پێشبینیی کردووە نرخی هەڵاوسان لە کۆتایی ئەمساڵدا دادەکشێت

13:07 - 19 پووشپەڕ 2721

ناوەندیی ئامار و زانیاریی وەزارەتی تەعاونی ڕێژیم پێشبینی کردووە هەتا کۆتایی ئەمساڵ نرخی هەڵاوسان دەگاتە کەمتر لە ٣٠ لەسەد و هەتا ٢٩.٨ لەسەد پێشبینی کردووە.

بەپێی پێشبینیی ئەو ناوەندە نرخی هەڵاوسان لە سێ مانگی "پووشپەڕ، گەلاوێژ و خەرمانانــ"ـی وەرزی هاویندا بە ڕیز ٤٤.٥، ٤٥ و ٤٤.٧ لەسەد دەبێت و لە سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە ٢٩.٨ لەسەد.

پێشبینییەکانی ناوەندیی ئامار لە حاڵێکدایە کە نوێنەری هەمەدان لە مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی بودجەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کێشەیەکی زۆری لەسەرە و ئەگەری زۆرە کە لە نیوەی دووهەمی ساڵی ١٤٠٠دا دەسەڵات لەگەڵ قەیرانێکی زۆر بەرەوڕوو ببێتەوە.

هەروەها "حاجی بابایی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی بودجەی ڕێژیم وتوویەتی ئەگەر "داهات ، تێچوو و کەمیی بودجەی دەوڵەت ڕوون بکرێتەوە و بزانین هەتا چ ڕادەیەک داهاتەکان دەتوانن وڵامدەر بن ئەو کات ئەگەر پێویست بێت دەسەڵات پاشکەوتی بودجە ڕادەستی مەجلیس دەکات.

پێشبینیی کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ دابەزاندنی نرخی هەڵاوسان لە سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵدا پیشاندەری ئەوەیە کە ڕێژەی کڕینی خەڵک دێتە خوارێ و دەتوانێت باندۆڕیکی زۆری لە سەر ژیانی خەڵک هەبیت.