کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم پێشی لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی "بۆز ‌سینا" گرت

12:54 - 4 پووشپەڕ 2721

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕ بڕیار بووە ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ڕۆژی "بۆز‌ سینا" لە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی سەر بە پارێزگای ورمێ بەڕێوە بچێت کە سپای پاسداران پێشی لەو مەڕاسمە گرتووە.

ئەو مەڕاسمە بڕیار بووە بە بەشداریی چەندین گرووپی شاخەوانی و خەڵکی ناوچەکە بەڕێوە بچێت کە ڕێژیم بە جێگیرکردنی هێزەکانی سپا پێشی بە خەڵک گرتووە و ئیزنی نەداوە خەڵک مەڕاسمەکە بەڕێوە ببەن.

لە ڕۆژی ٣ی پووشپەڕ ٩٩دا بەشێک لە کەسانی سەر بە ڕێژیم تابلۆی "بۆز ‌سینا"یان بە ئامانجی ئەوەیکە ئەو ناوچەیە خاکی ئازەرییەکانە و مافی کوردانی بەسەرەوە نییە هەڵقەندووە.

ئەو کارە ئامانجدارە و ڕێژیم دەیهەوێ بەو کارانە گرژی و ناکۆکی لەنێوان هاووڵاتییانی "تورک و کورد" دروست بکات.