کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ڕێگای گوندەکانی "سێسێر و نستان" گەرتووە و ئیزن نادات جەژنی نەورۆز بەڕێوە ببەن

17:16 - 28 رەشەمه 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، ڕێژیم وەکوو زۆربەی شوێنەکانی دیکەی کوردستان، ڕێگەی بە خەڵک نەداوە بڕۆنە گوندەکانی "سێسێر و نستانـ"ـی  ناوچەی "ڕەبەت" سەر بە  شاری "سەردەشت" بۆ ئەوەی جەژنی نەورۆز بەڕێوە ببەن.

بەپێی زانیارییەکان ڕێژیم ڕێگاکانی هاتوچۆی ئەو دوو گوندەی گرتووە و تەنانەت ڕێگە بە خەڵک نادەن بۆ سەردانکردنیش بڕۆنە "سێسێر و نستان".

هەر ساڵ لە شاری "ڕەبەت" و گوندەکانی دەوروبەری جەژنی نەۆرۆز بە شکۆیەکی زۆرەوە بەڕێوە دەچێت بەڵام ڕێژیم بە ناردنی هێزی سەرکوتکەر ڕێگە بەو جەژنە کوردەوارییە دەگرێت.

ساڵی ڕابردوو کە ڕێژیم هێزێکی زۆری بۆ پێشگرتن لە نەورۆزی "سێسێر" ناردبوو، خەڵکی ئەو گوندە دژی ئەو هەوڵەی ڕێژیم خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.