کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم کۆبوونەوەی بۆ جاشەکان گرت

14:07 - 22 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، بۆ ورەدان بە جاش و بەکرێگیراوەکانی خۆیان کۆبوونەوەیان بۆ گرتوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە شارۆچکەی تازاوای سەلاس باوەجانی، کۆبونەوەی بۆ جاشەکان گرتووە و لەسەر بڕیاری ئامریکا بە نیسبەت بەتێرۆریست ناساندنی سپا، کۆبوونەوەی بۆ گرتوون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی جاش و پاسدارەکان بووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، ٧٠  هەتا ٨٩ کەس لە جاشەکانی لێ بووە، کە ١٠ کەسیان لە کۆنەجاشەکانی سەر بە ڕێژیم بوونە، کە دواتر بە هەر کامەیان بڕی ٣٠٠ هەزار تمەن پارەیان پێ دراوە.