کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم کەرەستەی دروستکراوی ئامریکایی دژی کوردستان بەکار دەهێنێت

13:35 - 25 خەرمانان 2721

لێکۆڵینەوەکان دریانخستووە بەشێک لە پارچەکانی ئەو دڕۆنانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە تەقێندراونەتەوە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە دروست کراون.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، ٤ دڕۆنی ڕێژیم ئێرانیان لە کاتی تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکاندا، خستبووەوە خوارەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، پارچەکانی ئەو دڕۆنانە دروستکراوی شیرکەتی "ئۆهایۆ"ی ئامریکایە کە لە "ئیرلەند"  لقی هەیە و پارچەکانی لەلایەن دەڵاڵانی ئێرانی دەکڕدرێن و بۆ ئێران دەنێردرێنەوە.

ڕێژیمی ئێران بە کەرەستەکانی ئامریکایی کە لە دڕۆنەکاندا بەکار هاتوون، پەلاماری ئامریکاییەکان، کوردستان و وڵاتانی دیکە دەدات.

شیرکەتی "ئۆهایۆ" چەندین لقی لە وڵاتی "ئورووپا"دا هەیە و لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەوەن کە دەڵاڵان پارچەکانی ئەو دڕۆنانەیان لە سێ وڵاتی "مەجارستان، ئاڵمان و چین" کڕیوە و ڕادەستی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانیان کردووە.