کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم کەڵکاژۆ لە هەژاریی خەڵک وەردەگرێت

10:40 - 16 بەفرانبار 2720

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن وتوویانه، هەر کەسێک منداڵێكی ژێر تەمەن پێنج ساڵی هەبێت، بڕی یەک ملیۆن تمەن پارەی پێ دەدەین.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاتی ناونووسیندا بۆ وەرگرتنی بڕی یەک ملیۆن یارمەتی لەلایەن ڕێژیمەوە، ١٧ ملیۆن سەرپەرستی بنەماڵە ناوی خۆیان نووسیبوو، بەڵام بە سەدان هەزار بنەماڵە لە کاتیکدا داهاتیان کەمتر لە دوو ملیۆن تمەن بوو ئەم یارمەتییەیان پێنەدرا.

هەر ڕۆژە لە سەرتاسەری کوردستان و ئێران خەڵکی هەژار و برسی دژ بە هەژاری و کەمداهاتییان خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن، ئێستا لە ساڵیادی کوژرانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، ڕێژیم دەنگۆی ئەوەی لەنێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە کە هەر کەس منداڵێكی ژێر پێنج ساڵی هەبێت لەگەڵ ئەو ژمارەی لەنێو خەڵکدا بڵاو کراوەتەوە پەیوەندی بگرێت یان کورتەنامەی بۆ بنێرێت، یەک ملیۆن تمەن دەخەنە حیسابەکەیەوە.

ڕێژیم دیهەوێت لەم ڕێگەیەوە دەیانهەوێت لە هەژاریی خەڵک کەڵکی خراپ وەربگرن و بە ناردنی کورتەنامە وەک لایەنگری خۆیانیان بناسێنن، لە کاتێکدا خەڵک دەزانن هۆی سەرەکیی ئەم هەژارییە خودی ڕێژیمی ئێرانە.