کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم گرینگی بە ڕێگاوبانەکانی کوردستان نادات

12:58 - 30 بانەمەڕ 2721

ڕێگا و بانەکانی شارۆچکەی "زێوە"ی مەرگەوەڕ دۆخێکی خراپی هەیە و ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو ڕێگا و بانانە نادات.

خەڵکی شارۆچکەی "زێوە" لە هەڵمەتێکدا خۆیان کەند و قوڵکی شەقامەکانیان پڕ کردووەتەوە.

بە گشتی ڕێگاوبانەکانی کوردستان لە دۆخێکی خراپدانە و ڕۆژانە خەڵک تووشی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەبن و خەسارێکی زۆری گیانی و ماڵی بە خەڵک دەگات.

یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، خراپیی ڕێگاوبانەکانه کە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، بووەتە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان.