کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ئیدعا دەکا کۆرۆنای نوێ لە سنە بوونی نییە

18:11 - 15 بەفرانبار 2720

"ئیبراهیم قادری" جێگری کاروباری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزشکیی سنه وتوویەتی: "لە" سنە" کەس تووشی کۆرۆنای نوێ نەبووە و تا ئێستا نموونەیەک بەو کۆرۆنا نوێیە نەدیتراوە".

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی: "چەند ڕۆژ پێش پزشکێکی ئێرانی لە بریتانیا گەڕاوەتەوە کە بە کۆرۆنای نوێ تووش بووە و لانیکەم لەگەل ٦٠ کەسی دیکە پێوەندیی هەبوووە".

ناوبراو ئیدعای کردووە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە لە تەواوی ئەو ٦٠ کەسە تاقیکاریی کۆرۆنا هەڵگیراوەتەوە و کەس تووشی نەبووە".

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ماڵپەری "کوردستان میدیا" هاووڵاتییەک لە "سنە" باسی لەوە کردووە: "چوومەتە نەخۆشخانە بەڵام بەرپرسان ئیزنیان نەداوە بڕۆمە ژوورەوە و پێیان وتووم دەبێ بە باشیی خۆم داپۆشم".

قسەکانی "ئیبراهیم قادری" و هەڵسووکەوتی کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکانی "سنە" دەرخەری ئەوەیە کە ئەو ڤایرۆسە نوێیە سەرەڕای حاشای بەرپرسانی ڕێژیم لە "سنە" بوونی هەیە.