کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ئیزن نادات جلوبەرگی خاکی لە دووکانەکانی پارچەدا بفرۆشرێت

17:42 - 5 رێبەندان 2720

ڕێژیم ترسی لە یەکدەنگی و یەکگرتوویی خەڵک هەیە و هەڕەشەی لە دووکانداران کردووە نابێ جلوبەرگی خاکی بفرۆشن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، هێزەکانی ئیتلاعات بە دووکاندارەکانی شاری "مەریوانـ"ـیان ڕاگەیاندووە کە نابێ جلوبەرگی خاکی، هەوری و جامانە بە خەڵک بفرۆشن.

هەموو ساڵێک لە کاتی نزیکبوونەوە لە نەورۆزدا خەڵک بە پۆشینی جلوبەرگی خاکی، هەوری و جامانە پشتیوانی لە پێشمەرگە دەکەن و دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

دوای ئەوەیکە لە کاناڵی ٢ی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بێڕێزی بە جلوبەرگی کوردی کرا کاردانەوەی خەڵکی کوردستانی لێ کەتەوە.

هاوکات پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەنیسبەت ئەو کردەوەیەی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران هەڵویستیان گرت و ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.