کوردستان میدیا: ڕۆژنامەی "ئیندیپێندت" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران کاروانێکی مووشەکیی بۆ گرووپی حەشدی شەعبی ڕەوانە کردووە.
ماڵپەڕی "ئیندیپێندتـ"ـی عه‌ره‌بی بڵاوی کردووەتەوە کە كاروانێكی گه‌وره‌ی مووشه‌كی ئێرانی گه‌یه‌ندراوه‌ته عێراق و ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كراون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو مووشه‌كانه له ڕێگای ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی عێراق بۆ ئێران هێنراونه‌ته عێراقەوە.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئەو هەواڵەیان ڕه‌ت كردووەتەوە كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه مووشه‌كی پێشكه‌وتوو و مهوداناوهندیان ڕادەست کرابێت.
سه‌رچاوه‌كانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە به دیاریكراوی له دیاله‌وه مووشه‌كه‌كان ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كراون.
ناردنی مووشه‌ک لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش له كاتێكدایه كه ئێستاش یه‌كێک له ئه‌گه‌ره‌کانی هێرشكردنه سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی ئارامكۆی عەرەبستان ئه‌وه‌یه كه مووشه‌كه‌كان له عێراقه‌وه هاویشترابن.