کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران بۆ یەکەم جار دڕۆنە ئینتحارییەکانی دژی کورد بەکار هێنا

17:38 - 19 خەرمانان 2721

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ جاری دووهەم ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی بۆمباران کرد و لەو هێرشەدا کە ناوە بە ناوە کراوە کەڵک لە تۆپخانەکان کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای تێرۆریستی پاسداران دڕۆنە ئینتحارییەکان بە یەکەم جارە بەکاریان هێناون.

ئەو دڕۆنە ئینتحارییانەی کە ڕێژیمی ئێران دژی کورد بەکاری هێناون و کوردستانی پێ بۆمباران کردووە بۆ یەکەم جارە کە بەکار هێندراون.

تاکوو ئێستا ناوچەکانی "سیدەکان، چۆمان و حاجی عومەران" کەوتوونەتە بەر بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە. 

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.

''کاوە بەهرامی'' بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەنیسبەت ئەو هێرشانەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە: ''لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا بەخۆشییەوە هێزی پێشمەرگە هیچ زیانیکی گیانی بەرنەکەوەتووە و ئەم هێرشە شتیکی نوێ نێیە و پێشتریش ڕێژیمی ئێران لەم هێرشانەی هەبووە".

ناوبراو وتوویەتی: ''حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕیشەیان لەنێو خەڵکدا هەیە و پشتیوانی سەرەکی ئێمە خەڵکی کوردستانە و بۆیە هێزی پێشمەرگە هێزێک نییە کە بەهەموو بایەک بلەرزێت''.

ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان تێرۆریست ''محەممەد پاکپوور'' فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران هەڕەشەی کردبوو کە هێرش دەکەنە سەر هێزە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دوای هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتبوووی: کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆدا تووشی قەیران بووە و بۆ خۆدزینەوە لە قەیرانەکە، دەیەوێ قەیرانێکی دیکە بخوڵقێنێت

ڕێکەوتی ١٨ و ١٩ی خەرمانان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشی ئاسمانیی کرده سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان و بۆمبارانی کرد.

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە و بۆ هێرش و کردەوەی تێرۆریستی دەست لە هیچ شتێک ناپارێزێت.