بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان و ئەم هێرشە تا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە فڕۆکەی شەڕکەر هێرشی کردووتە سەر چەند ناوچە لە کوردستان و تا ئێستاش بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕێژیم بەردەوامە.
تاکوو ئێستا ناوچەکانی "سیدەکان، چۆمان و حاجی عومەران" کەوتوونەتە بەر بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە.
لە بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان و بۆمباران درێژەی هەیە.