کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئیران بۆ پشتیوانی لە تێرۆریزم گەلاڵەی نوێی "نەهێن پارە"ی پێک هێناوە

12:37 - 28 بەفرانبار 2721

"مێهران موحەڕەمیان" جێگری تێکنۆلۆژیی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "گەڵاڵەی نەهێن پارەی بانکی ناوەندی بە ناوی " ڕەمزی ڕیاڵ" بەم زووانە و بەشێوەی تاقیکاری بەڕێوە دەچێت و وتووشیەتی ئەو بانکە لەو ڕێگایەوە نرخەکانی بازاڕ کۆنتڕۆڵ دەکات".

بەوتەی "موحەڕەمیان" ماوەی چەند ساڵێکە لە بانکی ناوەندیی بابەتی "ڕەمزی نەهێن پارە" خراوەتە بەر باس و هەنگاوی بۆ هەڵگیراوە هەروەها ڕێساکانی لە شورای پارە پەسەند کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ڕێژیمی ئێران "ئیرانا"، هەتاوی جێگری تێکنۆلۆژیی بانکی ناوەندی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەیکە بانکی ناوەندی ڕووی لە بازاڕی نەهێن پارە کردووە لە ڕاستای چارەسەرکردنی ناتەبایی نێوان "ناناوەندگەرایی و هێزی پارەی وڵاتانی دیکەیە".

پێشتر "ڕۆییتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووە نەهێن یارمەتی بە ڕێژیمی ئێران کردووە گەمارۆکان دەورلێبداتەوە، کاڵا هاوردە و هەروەها پشتیوانی ماڵی لە تێرۆریزم بکات.

داهاتی بەرهەمهێنانی بیت کویین لە ئێران، نزیک بە ١ میلیارد دۆلار بووە کە بەرابەر بووە لەگەڵ فرۆشی نەوت لە ساڵی ٩٩دا.