کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئیران بە دوای بەرهەمهێنانی چەکی ناوکییە

12:36 - 16 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: بەپێی وتەی بەرپرسی پێشووی ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکی، ڕێژیمی ئێران تا ٦یا ٨ مانگی تر دەتوانێت چەکی ناوکی بەرهەم بینێت.

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی نیوز مەکس '' ئۆیلی هاینونن''، جێگری  پێشووی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەیەوەیی وزەی ناوکی  وتی: ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەنبارکردنی نوسخەکانی پێشووی گەڵاڵەی بەرەهەمهێنانی چەکی ناوکی، لە ڕادەستکردنی خاڵە پەیوەندیدارەکان بە ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکی خۆی بواردووە.

نابراو باسی لەوە کرد: کە ڕێژیمی ئێران دەتوانێت سانتریفیوژی نوێ دروست بکات و تا ٦یا ٨ مانگی دیکە دەتوانێت چەکی ناوکی بەرهەم بێنێت.

هاینونن وتی: ئێستا ڕێژیمی ئێران تواناییی سانتریفیوژەکانی بردووەتە سەر کە چیدیکە ڕەت ناکرێتەوە.

نابراو بە وڵاتانی ئیسرائیل و کەنداو ڕاگەیاندووە، کە دەبێت نیگەران بن، چون ئەگەر ڕێژیمی ئێران دەستی بە تواناییە ناوکییەکان ڕابگات، ئێوە ناتوانن لە ئەمنیەتی خۆتان دڵنیا بن.

هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند رۆژ لەمەوە پێش، ناوەندی ئەمنیەتیی ئاڵمان، ڕاپۆرتێکی ٣٣٥ لاپەڕەی لە بارەی هەوڵی ڕێژیمی ئێران و پێداگرییان لەسەر دەستڕاگەیشتن بە چەکە کۆمەڵکوژییەکان بڵاو کردەوە و لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە مەترسییەکانی ئەم هەوڵەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کراوە.