کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ تێرۆری چالاکانی ژینگەیی کەڵکی لە تەڵەی ئینفجاریی فۆسفۆر وەرگرتووە

11:50 - 21 گەلاوێژ 2721

ماوەی چەند ڕۆژە ئاگری دارستانەکانی "گێڵی کەران" لە مەریوان بەردەوامە و سەرەڕای ئەوەیکە بەشێک لەو ئاگرە لەلایەن خەڵکی ژینگەدۆست و چالاکانی ژینگەیی کۆنترۆڵ کراوە بەڵام ئاگرکە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی ڕابردوو ئاگرەکە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بەرز بووەتە کە لە کۆنترۆڵ دەرچووە.

بەپێی زانیارییەکانی کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە ڕێژیمی ئێران لە ئاگری دارستانەکانی "گێڵی کەران" بۆ تێرۆری چالاکانی ژینگەیی کەڵکی لە تەڵەی ئینفجاریی فۆسفۆر وەرگرتووە.

ئەو کارەی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوە بووە کە چالاکانی ژینگەیی و خەڵکی نیشتمانپەروەر بە بیانووی ئاگرکەوتنەوەکان بکوژرێن.

ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی کاتێک شەهید "شەریف باجوەر" لەگەڵ چەند هاوڕێی دیکەی خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بوون بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان فیدای نیشتمان کرد.

ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویش کاتێک "موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی" سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بوون لە ئاگردا سووتان و گیانیان فیدای خاکی کوردستان کرد.