کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی کۆرۆناوە پارە لە نەخۆشەکانی دیکەش وەردەگرێت

17:02 - 30 رەزبەر 2720

بەپێی زانیارییەکان نەخۆشخانەکانی ئێران هەموو ئەو بەساڵاچووانەی کە بە هەر هۆکارێک دەمرن بە پڕکردنەوەی فۆرمێک بە بنەماڵەکانیان پێیان دەڵێن، دەبێ واژۆی بکەن کە بەهۆی کۆرۆناوە مردووە، هەتا لەو ڕێگەیەوە پارەی زیاتر لە نەخۆشەکان وەربگرن.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە چەند نەخۆشخانەی شارەکانی کوردستان ئەو کەسانەی کە چوونەتە نەخۆشخانە یان ساردخانەکان هەتا تەرمی ئەندامی بنەماڵەکانیان بەتایبەت بەساڵاچووان وەربگرن، لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەوە فۆرمێکیان پێ پڕ دەکرێتەوە کە دەبێ مردووەکەیان بە کۆرۆنایی لەقەڵەم بدەن و لە ئەگەری واژۆنەکردنی ئەو فۆرمەدا تەرمی ئەو کەسانە هەتا ١٥ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەیان ناکەنەوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەیهەوێت بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لەو بارودۆخە هەستیارەدا پارە لە نەخۆشەکان بستێنێت و دەیهەوێت بە پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە ئەو نەخۆشانەی کە بێ ئەوەی تووشی کۆرۆنا بووبن بە کۆرۆنایی لەقەڵەم بدات و لەو ڕێگەیەوە پارە لە خاوەن مردووەکان وەردەگرن.