کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران شەڕ و ئاژاوە دەنێتەوە

11:26 - 1 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی شێواندن و بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان، لە ڕێگای جاش و بەکرێگیراوەکانیەوە دیهەوێت شەڕ و ئاژاوە بنێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خەریکی شێواندن و دوژمنایەتی دروستکردن لە نێوان خەڵکی شارەکانی کوردستاندایە.

هەواڵنیری "کوردستان میدیا" ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی مەریوان و بانە فەرمانی به بەکرێگیراوانی خۆی داوە کە بڕۆنە نێو خەڵکی مەریوان و دەنگۆ دروست بکەن کە سنووری بازرگانیی باشماخ دەگوازرێتەوە بۆ سەیرانبەندی بانه.

بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران لەنێو خەڵکدا ئەو دەنگۆیەیان دروست کردووە: "خەڵكی بانە بۆ ڕاپەڕینی نەکرد؟ لەبەر ئەوەیکە سنووری بازرگانیی باشماخ بۆ شاری بانە بگوازرێتەوە".

هەواڵنیری کوردستان میدیا لە وتووێژێکدا باسی لەوە کرد، ئەو قسانە، دەنگۆ و دروستکراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە و بە مەبەستی ئاژاوەنانەوەیە.

ئەو هەواڵنێرە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، خەڵکی مەریوان ئاگاداری ئەو پیلانەی ڕێژیم بن کە ڕاست نییە و تەنیا دەنگۆیەکە بۆ بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان.