کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دانیشتنی ساڵانەی گۆڕانی کەش وهەوا سڕدرایەوە

15:20 - 3 بانەمەڕ 2721

کۆبوونەوەیەکی ساڵانە لە پێوەندی بە گۆڕانکاریی کەش و هەوای جیهان بە بەشداریی ڕێبەرانی جیهان لەوانە "جۆ بایدن" سەرۆک کۆماری ئامریکا بەڕێوە چوو.

ئەو دانیشتنە بە بەشداریی ٤٠ وڵاتی جیهان لەوانە چین، ژاپۆن، هیند، کانادا، کۆرەی باشوور، عەرەبستانی سعوودی و تورکیە بە شێوەی ئانلاین لە ڕۆژانی ٢ هەتا ٣ی بانەمەڕ بە مەبەستی ڕێگاچارە لە پێوەندی بە ئاڵوگۆڕی کەش وهەوا بەڕێوە چوو.

ساڵانی پێشوو ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبوو بەڵام ئەمساڵ بانگهێشت نەکراوە.

ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لەبارەی لەنێوچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدات و دەڵێت ، ٩٠ ملیۆن هێکتار لە زەوییەکانی ئەو وڵاتە مەترسی لەنێوچوونی خاکیان لەسەرە.