کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ئاخوندەکان لە کوردستان نیشتەجێ دەکات

12:41 - 15 رەشەمه 2719

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی  کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان، ڕێژیم سەرەڕای ئەوەیکە حاشای لە بوونی ئەو نەخۆشییە دەکرد، ئێستا بەهۆی قووڵیی قەیرانەکەوە دەستەوسان ماوەتەوە.

لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە بۆ نەخۆشەکانی کۆرۆنا جێگا نەماوە و بەشی تایبەتیان لە نەخۆشخانەی "کەوسەر" دابین کردووە.

٣٠ ئاخوند لە قومەوە بۆ شنۆ نێردراون و له‌ گوردانی‌ پاسداری تێرۆریست "سه‌مه‌د بووستانی"‌ جێگیر كراون.

لە کامیاران لە ویلایەکی سەرەوەی بەنداوی "گاوشان" ژمارەیەکی زۆر لە ئاخوندەکانی ڕێژیم جێگیر کراون کە ترسێکی زۆری خستووەتە دڵی خەڵکەوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئه‌م ئاخوندانەی وا لە قوم نێردراون و له‌ كوردستان نیشته‌جێ‌ کراون، نەخۆشیی کۆرۆنایان هەیە.

ڕێژیمی ئێران بە شێوەی سیستماتیک ئاخوندەکان بۆ کوردستان ڕادەگوازێت.