کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ئاوی جەغەتوو ڕادگوازێت

13:08 - 29 رێبەندان 2719

ڕێژیمی ئێران لە نوێترین هەوڵی خۆیدا دژی خەڵکی کوردستان، ئاوی ڕووباری "زەڕینە"ی گوندی "داشکەسەن" سەر بە شاری سایین‌قەڵا بۆ شاری "مەحموودئاباد" ڕادەگوازێت.

ئەو هەوڵەی ڕێژیم بۆ ڕاگواستنی ئاو، ژینگەی ناوچەکەی تووشی مەترسییەکی گەورە کردووە.

ڕێژیمی ئێران بە هاوکاریی "ئەیووب ئازین‌پوور" فەرمانداری ڕێژیمی ئێران لە شاری سایین‌قەڵا دەیانهەوێ ئاوی ئەو ڕووبارە ڕاگوازن.

بۆ جێبەجێ‌کردنی ئەو پرۆژەیە، ڕێژیم دەستی بە بڕینی دارکانی ئەو شوێنە و تێکدانی لەوەڕگەکانی کردووە و خەسارێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، خیز چۆم و خاکی پڕ پیتەتی ئەو گوندەشیان بە دانیشتوانی شاری مەحموودئاباد فرۆشتووە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ دژکردەوەی خەڵکی گوندەکە بەرەوڕوو بووەتەوە و پێشیان بە ماشینەکانی ڕێژیم گرتووە کە خیزی ئەو چۆمە ڕادەگوازن.

فەرمانداری سایین‌قەڵا هەڕەشەی لە خەڵک کردووە ئەگەر پێش بەو پرۆژەیە بگرن بە توندترین شێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.

وەرزێڕان بۆ کاروباری وەزێڕی لە ئاوی ڕووباری "زەرینەی داشکەسەن" کەڵک وەردەگرن.