کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە نوێترین هەوڵی خۆیدا بۆ هاوردەکردنی دۆلار بۆ بازاڕەکانی نێوخۆ کەڵک لە بانکی ناوەندی و باڵوێزخانەکانی خۆی وەر دەگرێت.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، به هۆی نه‌مانی دۆلار له بانكه‌كانی ڕێژیم‌دا، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هه‌وڵێكی نوێیان خستووەته گه‌ڕ بۆ هێنانه‌وه‌ی پارە و ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه هه‌نارده‌ی دره‌وه‌ی وڵاتی كردووه؛ به‌ڵام به هۆی گەمارۆوەکانەوە ناتوانێت بیهێنێته‌وه بۆ نێوخۆی وڵات.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، هه‌وڵه‌كه به‌م شێوهییەی كه ڕێژیم داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه كه‌سوكاریان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، یان ژماره حەسێبیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌یه، ژماره حەسێبێكی ئورووپایی و پارەی تمه‌ن ڕادەستی بانكی ناوه‌ندیی ڕێژیم بکه‌ن، بانكی ناوه‌ندیش له ڕێگای باڵوێزخانەکانییەوە و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی كه شتومه‌كی پێ فرۆشتوون، پارەکە به شێوه‌ی دۆلار ده‌خه‌نه حەسێبی ئه‌و كه‌سه؛ ئه‌و كه‌سه‌ش له ڕێگه‌ی سه‌ڕافی و بانكه‌وه پارەكه به شێوه‌ی دۆلار ده‌نێرێته وڵاتێكی وه‌كوو عێراق و له‌وێشه‌وه ده‌یباته‌وه نێوخۆی ئێران و ڕادەستی بانكی ناوه‌ندیی ڕێژیمی دەکات.
ئه‌و كه‌سه كه ئه‌و كاره ده‌كات بۆ هه‌ر دۆلارێک له بازاڕدا زیاتر له ٥ هه‌زار تمه‌ن قازانج ده‌كات كه ئه‌مه قازانجێكی یه‌كجار زۆره كاتێک كه مامەڵەی میلیۆن دۆلاری دێته به‌رباس.
به‌پێی زانیارییه‌كان ڕێژیم له نێوخۆ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌س گرتووه و ته‌ماحی خستووەته به‌ریان و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له سیستمی بانكیی دره‌وه‌ی وڵات و شێوه‌ی ته‌حریمه‌كان ئاگادار نین. كاتێكیش كه پارەی تمه‌ن ڕادەستی بانكی ناوه‌ندیی ڕێژیم دەکەن كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دۆلار وه‌ر بگرن، ئه‌گه‌ر نه‌توانن دۆلاره‌كه بێننه نێوخۆی ئێران و ڕادەستی بانكی ناوه‌ندی بده‌ن، ئه‌وه بانكی ناوه‌ندی ده‌ست به‌سه‌ر پارەکەیان ده‌گرێت.
ئەم فێڵەی ڕێژیم لە لایەن بازرگانەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.