کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی پارە، لە بەندکراوەکان کەڵک وەردەگرێت

13:08 - 1 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا:  دۆخی ئابووریی ڕێژیمی ئێران لەوەپەڕی خراپیدایە، بەم هۆیەوە ڕێژیم لە ڕێگای تەرحی ''ڕاهێ باز''، پارە لە زیندانییان وەردەگرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیدارەی تەعزیرات و دادگای شارەکانی: ''سەقز، مەهاباد، سنە و بۆکان''، ماوەی سێ مانگ و نیوە گوشاریان خستووەتە سەر زیندانییان کە لە ڕێگای تەرحی ''ڕاهێ باز''ەوە  پارە لە زیندانییان وەربگرێت.

ڕاپۆرتی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە ئیدارەی تەعزیرات و دادگای بۆکان هەر زیندانییەک کە بیهەوێت ببێتە "ڕاهێ باز"، دەبێ ئەو سەزایەی دوای گرتن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵی کاسبکار کە دەزگا دادوەریەکانی ڕژیم بە سەریدا سەپاندوویەتی، دەبێ ١٠ لەسەدی ئەو سزایەی لە حیسابی دادگا یان تەعزیرات بکات هەتا  ئەو تەرحە بیگرێتەوە.

تەرحی ''ڕاهێ باز'' ئەو تەرحەیە کە بەندیخانە بە زیندانی دەدات، بە شێوەیەک کە بەشێکی حوکمەکە لەبەرگرەوەی ئەم تەرحە بێت و باقیکەی دیکەی دەبێ بارمتە بخاتە سەر دۆسیەکەی.

لەم تەرحەدا، زیندانی هەر دوو شەو جارێک، کاتژمێر١٠ی شەو بۆ خەو دەچێتە خابگای بەندیخانە و کاتژمێر ٦ی بەیانیش دەڕواتە دەرەوە و ڕۆژانەیش لە ئێختیاری خۆیدایە.

بەهۆی ئەوەی کە ئابووریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران داڕماوە، ڕێژیم بۆ کەمکردنەوەی تێچووی زیندانەکان گوشاری بۆ زیندانییان هێناوە کە ١٠ لەسەدی، لە سەزای داسەپاو لە بەندکراو دەستێنن.