کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ بەناو هەڵبژاردنەکانی خۆی لە منداڵان کەڵکاژۆ وەردەگرێت

12:01 - 25 جۆزەردان 2721

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی پڕۆپاگەندەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شورای گوند و شارەکان، لە خەڵکی هەژاری ناوچە بێبەشەکان کەڵکاژۆ وەردەگرێت.

ڕژیم لە ناوچەی "هێلیلان" سەر بە پارێزگای "ئیلام"، لە منداڵان کەڵکاژۆی وەرگرتووە و منداڵەکان بە زۆری ئاڵای ئێران و پوستێری "ڕەئیسیـ"ـیان پێ هەڵگیراوە.  

ئەم منداڵانە نە دەزانن "ڕەئیسی" کێیە و نە دەزانن لە داهاتوودا چ شتێک ڕوو دەدات؛ هەروەها هیچکامیان بە تەمەنی یاسایی نەگەیشتوون و دەستپێڕاگەیشتنیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان نییە. "هێلیلان" وەک بێبەشترین ناوچەی پارێزگای "ئیلام" ناسراوە.

ڕێژیم پێشتریش لە ناوچە بێبەشەکانی "سیستان و بەلووچستان" بۆ بردنە پێشەوە بەناو هەڵبژاردنەکانی، لە خەڵکی هەژار کەڵکاژۆی وەرگرتووە و بە هەر کەسێک کە پوستێری "ڕەئیسیـ"ـی هەڵگرتبوو، بڕی یەک ملیۆن تمەنی دابوو.