کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی شانۆی هەڵبژاردنەکان سنوورداریەتییەکانی کۆرۆنای وەلا ناوە

13:04 - 14 جۆزەردان 2721

لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێران، کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ ئەوەی کە فەزای شانۆی هەڵبژاردنەکان گەرم بکەن، سنوورداریەتییەکانی کۆرۆنایان وەپشت گوێ خستووە و هەموو بازاڕ، هۆڵەکان و ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی ئازاد کردووە.

فەرمانبەرێکی ناوەندی تەندروستیی مەهاباد نیگەرانیی خۆی بەنیسبەت کەمتەرخەمییەکان بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا دەربڕیوە و وتوویەتی: "ڕۆژانە لە مەهاباد بە لانیکەمەوە ۵۰ کەس تووشی کۆرۆنا دەبن".

ناوبراو وتوویەتی کە ئەو کەسانە تاقیکاریی '' pcr''یان داوە و پیشان دەدات کە کۆرۆنایان گرتووە و سەدان کەسیش هەن کە هەر تاقیکاریی تووشبوون بە کۆرۆنایان ئەنجام نەداوە .

ئەو فەرمانبەرە داوای کردووە کە خەڵک بێگومان دەبێ خاڵەکانی تەندروستی لەبەرچاو بگرن، تەنانەت ئەگەر قوربانییانی کۆرۆنایی کەم ببێتەوە.