
بەرپرسانی ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئێران بە پێدانی بەرتیل بە چەند چاوەدێری ناوەڕۆکەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە هەوڵدایە پەیجی ئینستاگرام و فەیسبووکی دژبەرانی خۆی بسڕێتەوە.
هەوڵی بەرپرسانی ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئێران بۆ سڕینەوەی لاپەڕەی بەکارهێنەری ژمارەیەک لە دژبەران و ڕەخنەگرانی ڕێژیم لە ئینستاگرام، لەلایەن چاوەدێرێکی ناوەڕۆکی بابەتەکان کە پێشتر لە دامەرزاوەیەکی چاوەدێر بەسەر ناوەڕۆکی ئینستاگرام و فەیسبووک کاری کردووە، بڵاو بووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەیکە وتەبێژی شیرکەتی ''مێتا'' دامەزراوەی دایکی فەیسبووک و ئینستاگرام، بە بەڕێوەبەریی ''مارک زاکربێرگـ''ـی وتووە کە هیچ بەڵگەیەک لەو بارەوە لەبەر دەستدا نییە، بەڵام ژمارەیەک زۆر لە بەکارهێنەرانی ئێران و کوردستان سەبارەت بە سڕینەوەی پەیج و بابەتەکانیان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناڕزایەتییان دەربڕیوە.
ژمارەیەک لە چاودێران کە لەو دامەزراوەیە کار دەکەن، هاوکارانی ئێرانیی خۆیان بە پشتیوانی لە ڕێژیمی ئێران و وەرگرتنی فەرمان لە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە تۆمەتبار کردووە کە بەبێ گرینگیدان بە ئاکامی ئەو کارە، ئینستاگرامی ژمارەیەکی زۆر لە دژبەرانی ڕێژیمیان سڕیوەتەوە.