کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ سیخوڕیکردن لە دژبەرانی، ئەپی سیخوڕیی داناوە

15:44 - 9 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: سیخوڕیکردنی ڕێژیمی ئێران، بە ئەپە سیخوڕییەکانی دروستکراوی خۆی بە شێوەگەلی جیاواز بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ویدیۆیەک لە سیخوڕیی سایبێریی یەکێک لە ئەپە سیخوڕییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بڵاو بووەتەوە کە ڕەهەندە جیاوازەکانی سیخوڕیی ڕێژیم ئاشکرا دەکات.

"مۆبۆگرام، سرووش، ئیتا و تێلێگرامی تەڵایی"، ئەپگەلێکن کە لە لایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دروست دەکرێن و لە خزمەت بەڕێوەبردنی ئامانجەکانی سپادان.

سپای پاسداران لە ڕێگەی شێرکەتگەلی گرێدراو بە خۆیەوە وەک "هانیستا"، بەرنامەیەکی بە ناوی "ئیتا" دروست کردووە کە هاوشێوەی ئەپی تێلێگرامە و ئەم ئەپە بۆ سیخوڕیکردن لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.

لە ئەپی "ئیتا"دا، پاش چالاک کردنەوە، ئەپەکە دەستپێڕاگەیشتنی تەواوی بە زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەر دەبێت و لە ڕوومەتی بەکارهێنەرەکەی وێنە هەڵدەگرێت، بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت.