![](/weney-mallperr/12441.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسێکی پایەبەرزری ئامریکایی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند کە داوا لە ڕێژیمی ئێران کراوە کە لە کۆنفرانسی ڤییەندا بەشداری بکات.
پێشتریش بەرپرسێکی پایەبەرزی کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندبوو: ئێمە نازانین ئێران بەشداریی ئەو کۆنفرانسە دەکات یان نا، ئێران دەتوانێت لایەنێکی گرینگ لەو کۆنفرانسەدا بێت.
ئەو کۆنفرانسە بە بەشداریی ئامریکا، ڕووسیە و چەند وڵاتی ڕۆژئاوایی و عەرەبی، لە ڤییەن بەڕێوە دەچێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێرانیش بەشداریی تێدا بکات، ئەوە یەکەم جارە کە نوێنەری ڕێژیمی ئێران و ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی سووریە لەسەر مێزێک دادەنیشن.
ماوەیەک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئامریکا و ڕووسیە و عەرەبستان و تورکیە لەسەر قەیرانی سووریە کۆببوونەوە کە ئەو دانیشتنە بە بێئاکام کۆتایی پێهات.
داوا لە ڕێژیمی ئێران کراوە کە بەشداری لەو کۆنفرانسەدا بکات. ڕێژیمی ئیران و ڕووسیە پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەکەن و دەڵێن، بە بێ بوونی بەشار ئەسەد ئەو کێشەیە چارەسەر نابێت و سووریە دەکەوێتە دەستی تیرۆریستان.
لە سەرەتاوە ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە تەنیا ڕاوێژکاری نیزامیی خۆی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت. بەڵام ئێستا ڕێژیمی ئیران ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانە شەڕی دژی ئۆپۆزیسیۆنی دەست پێکردووە و هەنووکە گەیشتووەتە جێگایەک کە کوژرانی فەرماندەکانی خۆی بە ئاشکرایی ڕادەگەێنێت.
لەو پێوەندییەدا، پاسدار حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە سووریە شوێنێکی ستراتژیک بۆ ئێمەیە و پێوەندی پتەوی هەرێمی و نەتەوەیی لەگەڵ ئێمەدا هەیە، هەروەها گوتیشی کە فەرماندەکانی ئێمە لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی بەشار ئەسەددا دەکوژرێن.