کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ ئەستاندنی پارە لە وەرزێڕان ڕێگایەکی دیکەی گرتە بەر

12:02 - 9 رەشەمه 2719

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕەشەمە لە شاری بۆکان کە هەموو وەرزێڕانی خاوەن تراکتۆرن کە تراکتۆرەکانیان ژمارە پلاکیان نییە دوای ئەوەیکە بە زۆرەملێ پێیان بیمە کردوون، ڕێژیم بیمەکانی قەبووڵ نەکردووە.

لە شارۆچکەی قەرەموساڵی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەرزێڕان بەڕێوە چووه کە دواتر لەلایەن بەرپرسێکی ڕێژیمەوە بە وەرزێڕان ڕاگەیەندراوە، ئەو تراکتۆرانەی ماتۆڕ یان ڕەنگیان گۆڕدراوە بیمەکانیان قەبووڵ نییە.

ڕەتکردنەوەی بیمەی تراکتۆری وەرزێڕان لە کاتێکدایە بۆ هەر تراکتۆرێک بڕی یەک ملیۆن و نیو پارە وەرگیراوە.

گوندەکانی بۆکان زیاتر لە سێ هەزار تراکتۆری هەیە. بڕی بیمەی هەر تراکتۆرێک ٩٠٠ هەزار تمەن هەتا ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنە. ڕێژیم وتوویەتی، ئەگەر تراکتۆرەکانتان بیمە نەکەن گازۆڵتان پێ نادەین.

 ئەو پلانەی ڕێژیم جووتیارانی تووشی سەرلێشێواوی کردووە، چوونکە ئەو بڕە پارەیە زۆرە و لەلایەکی دیکەشەوە ترسی پچڕانی پشکی گازۆڵیان هەیە.

هەروەها خەڵکی گوندەکانی بۆکان وتوویانە، هەنگاوی دووهەمی ڕێژیم گەواهینامە پێوەرگرتنە بەو کەسانەی بیانهەوێت تراکتۆر لێ بوخڕن.

ڕێژیم ئەو پلانەی بۆ ئەوەیە گیرفانی جووتیاران بەتاڵ بکات و پارە بخاتە گیرفانی خۆیەوە.