کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە ئاشکرا ڕاگرتنی بەرنامەی ناوکی ڕەت دەکاتەوە

17:03 - 28 بەفرانبار 2720

وڵاتانی ئورووپایی ئەندامی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ڕایانگەیاندووە؛ ڕێژیمی ئێران ئەتۆم تەنیا بە مەبەستی نیزامی بەکار دەهێنێت و ئورانیۆم تەنیا بۆ کاروباری نیزامی بەرهەم دەهێنێت.

وڵاتانی ئورووپایی هۆشدارییان داوەتە تاران، کە ئەگەر بیانهەوێ لە بەرجامدا بمێننەوە دەبێ بەرهەمهێنانی "ئۆرانیۆمی فلێزی" ڕابگرێت.

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە ڕێژیمی ئێران داواکاریی وڵاتانی ئورووپایی بۆ ڕاگرتنی چالاکیی ئەتۆمی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی بە بێ ڕاوەستان درێژە دەدەین.

وەزیری دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاندووە گەڕانەوەی ڕێژیمی ئێران بۆ بەرجام بە تەنیا بەس نابێت و پێویستە وڵاتانی دراوسێ لەسەر چالاکیی ڕەهای ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێران کۆ ببنەوە و وتووێژ بکەن.

وڵاتانی فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان لە بەیانییەیەکدا نیگەرانیی خۆیان لە پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە.