کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆرەوە پارە لە قوتابییان وەردەگرێت

12:56 - 9 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لە قوتابخانەکانی شنۆ، ڕێژیم بەرگەی یارمەتی بۆ قوتابخانەکان، بە ناوی "هێدییه به مەدرەسه"، بۆ بنەماڵەی قوتابییانی ناردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قوتابخانەکانی شنۆ داوایان لە قوتابییان کردووە کە دەبێ پارە بۆ قوتابخانەکان بێنن و ئەو بڕە پارەیەی کە داواش کراوە، پاریەکی زۆرە.

لەو بەرگەیەدا هاتووە، بۆ گەشە، پێگەیشتن و گەیشتن بە لووتکە، ئێمە پێویستیمان بە هاوکاریی ئێوە دایکان و باوکان هەیە.

ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدا بە بیانووی گەشە پارە لە قوتابییان وەردەگرێت کە چەند ڕۆژ پێش لە کرماشان قوتابییان لە قوتابخانەیەکدا بەهۆی بەستنی شێرفەلەکەی گاز، تووشی دڵ‌ئێشە و حاڵەتی ڕشانەوە ببوون.

ڕێژیمی ئێران بە بیانووی جۆارجۆر پارە لە قوتابییان وەردەگرێت کە بەپێی خودی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم ئەستاندنی پارە لە قوتابییان قەدەغەیە و دەبێ خوێندن بە خۆڕایی بێت.