کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە بیانووی نەوت چەکوچۆڵ ڕادەگوازێت

17:41 - 9 رەشەمه 2720

کاربەدەستانی وڵاتی "ئەندۆنێزی" ڕایانگەیاندووە، لەنێو کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران کە لەلایەن "ئەندۆنێزیـ"ـیەوە ڕاگیراوە، چەکوچۆڵی تێدا دۆزراوەتەوە.

پێشتر کاربەدەستانی "ئەندۆنێزی" ڕایانگەیاندبوو: "ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەیان بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی وەک، پیشان نەدانی ئاڵای وڵاتێکی دیاریکراو، کوژاندنەوەی شەپۆلەکانی ڕادار و ڕاگواستنی نایاسایی نەوت تاوانبار کردووە".

ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە گاردی کەنارئاوی وڵاتی "ئەندۆنێزی" کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە ناوچەی کەنارئاوی "پوونتیاناکـ"ـی پارێزگای "کالیمانتانی ڕۆژاوا" بەهۆی ڕاگواستنی نایاسایی نەوت و پیسکردنی ئاوەکانی وڵاتی "ئەندۆنێزی" ڕاگرتبوو.