کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە زۆر خەڵک دەکاتە بەسیج

13:11 - 23 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی ئامریکا، بە نیسبەت بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئەو ڕێژیمه، لە هەر ڕێگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بڕیارە کەڵک وەردەگرن و خەڵک تووشی ئازار دەکەن.

بەرپرسانی رێژیمی ئێران، بەپێی بڕیارێک ڕایانگەیاندووە، که هەموو فەرمانبەرانی ئیدارە دەوڵەتییەکان لە شاری سەقز، دەبێت ببنە بەسیج و جلوبەرگی بەسیج لەبەر بکەن، لەم نێوانەشدا زۆرتر زەختیان خستووەتە سەر فەرمانبەرانی دادگوستەری کە دەبێت ئەم کارە بکەن.

پاش بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە، بەرپرسانی ئەم ڕێژیمە بە شێوازگەلی جیاواز کاردانەوەیان بەرانبەر بەم بڕیارە نیشان داوە.

لە بەرچاوترین حاڵەتدا، بەناو نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم، بە پۆشینی جلوبەرگی سپای تێرۆریستی پاسداران، پشتیوانیان لەم هێزە سەرکوتکەرەی ڕێژیم کرد، کە کاردانەوەی زۆر کەس و لایەنی بەدواوە بوو.