کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە زۆری پارەی خەڵک دەدزێت

12:30 - 8 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، لە شاری سەقز لە کەسانێک کە حەسێبەکانیان بەستراوە،  سەرەڕای هەڕەشە لە هاووڵاتییان داوای هاوکارییان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نزیک بە چوار مانگە حەسێبی بانکیی زیاتر لە هەزار کەس لە شاری سەقز  بەستراوە، کە هەتا ئێستاش بانکەکان هیچ وڵامێکی ڕوونیان بە خەڵکانی ماڵخوراو نەداوەتەوە.

ئەو کەسانەی کە پووڵەکانیان بلۆکە کراوە، بانگهێشت دادگای ڕێژیم لە شاری سنە کراون و لەوێشەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە کراون. کە هیچکام لەو ئیدارانە جگە لە لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی، وڵامی خەڵک نادەنەوە.

تەنانەت چەند کەسێک لەو کەسانە کە بۆ وەرگرتنەوەی پارەکانیان ڕوویان کردووەتە ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکانی سنە و سەقز، لە وتووێژیکی تەلەفۆنیدا بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"یان ڕاگەیاندووە، کە پاش لێکۆڵینەوە و گوشاری ڕەوانی، داوایان لێکردوون کە لەمە بەدواوە هاوکاریی ڕێژیم بکەن، کە لەگەڵ وڵامی "نا"ی ئەو کەسانە ڕووبەڕوو بوون .

ئیتلاعاتی ڕێژیم هەوڵ دەدات زەخت و گوشاری مادی زیاتر بۆ سەر خەڵک دروست بکات و کاتێک خەڵک بۆ وەرگرتنەوەی ماڵ و سامانەکەیان ڕوو دەکەنە ئەو ئۆرگانە، پێشنیاری بێشەرمانەی هاوکاری و جاشیەتیی دەخاتە بەردەمیان، هەتاکوو حەقەکەی خۆیان پێ بداتەوە، بەڵام هاووڵاتییان وڵامی نا و توندیان پێ دەدەنەوە.

لەو پێوەنییەدا، "کامیل کەریمیان"، فەرمانداری ڕێژیم لە شاری سەقز و نوێنەری ڕێژیم "موحسین بیگلەری" لەو شارە جگە لەوەی کە پاساو بۆ ئەم کردەوە قیزەونەی هاوبەشیی ئیتلاعات و بانکەکانی ڕێژیم دەهێننەوە وتوویانە: ئێمە هیچ کارەین و دەسەڵاتی هیچمان نییە .