کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە زۆرەملێ تراکتۆری وەرزێران بیمە دەکات

12:25 - 24 رێبەندان 2719

له بۆكان ماوەیەکە ڕێژیم گوشاری بۆ جوتیارانی گوندەکان هێناوە کە ئەگەر تراکتۆریان هەیە دەبێ بە زۆرەملێ(ئیجباری) بیمەیان بکەن.

 بڕی بیمەی هەر تراکتۆرێک ٩٠٠ هەزار تمەن هەتا ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنە.

 ڕێژیم وتوویەتی ئەگەر تراکتۆرەکانتان بیمە نەکەن گازۆڵتان پێ نادەین.

 ئەو پلانەی ڕێژیم جوتیارانی تووشی سەرلێشێواوی کردووە چوونکە ئەو بڕە پارەیە زۆرە و لەلایەکی دیکەشەوە ترسی پچرانی پشکی گازۆڵیان هەیە.

هەروەها خەڵکی گوندەکانی بۆکان وتوویانە هەنگاوی دووهەمی ڕێژیم گەواهینامە پێوەرگرتنە بەو کەسانەی بیانهەوێ تراکتۆر لێ بوخڕن.

ڕێژیم ئەو پلانەی بۆ ئەوەیە گیرفانی جوتیاران بەتاڵ بکا پارە بخاتە گیرفانی خۆیەوە.