کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە زۆرەملێ خەڵک ماتەمبار دەکات

16:41 - 14 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دوای کوژرانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" و هاوکارەکانی، شیرینی و نۆقڵیان بڵاو کردەوە، بەڵام ڕێژیم بە زۆری خەڵک تازیەبار دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار، لە شاری ڕوانسەر، ڕێژیمی ئێران زۆربەی قوتابخانەکانی ناچار کردووە کە بۆ تێرۆریستانی کوژراو ڕێوڕەسم بگرن.

بەپێی زانیارییەکان، مامۆستاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەو ڕێوڕەسمەدا قسەیان بۆ قوتابییان کردووە.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا، خورمای کوژرانی ئەو تێرۆریستانەیان بە قوتابییان داوە.

لەو پێوەندییەدا لە زۆربەی قوتابخانەکانی کوردستان لەلایەن بەشی فەرھەنگیی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە قوتابییان ناچار کراون کە " ئینشایەک" لەسەر قاسم سلێمانی بنووسن.

ڕێژیمی ئێران بە هەموو شێوەیەک خەڵک ناچار دەکات بۆ تێرۆریستە کوژراوەکان تازیەبار بن.