ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان کۆمەڵێک لە بنەماڵەی پێشمەرگەکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کراون.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" نووسراوەیەک لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی ئامادە کراوە و لەپێشان داناون کە بیخوێننەوە و ناچاریان کردوون دژ بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سکاڵا تۆمار بکەن.
لەو سکاڵا زۆرەملێیەدا بنەماڵەکان ناچار کراوان بۆ گەڕانەوەی کچ و کوڕەکانیان داوا لە UN بکەن کە هاوکارییان بکەن لە گەڕاندنەوەی منداڵاکانیان لە پێشمەرگایەتی.
بەپێی زانیارییەکان ڕێژیمی ئێران بە زۆرەملێ فیلمی لەو بنەماڵانە هەڵگرتووەتەوە.
ئەو هەوڵانەی ڕێژیم دژی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی پێشمەرگەکان لەکاتێکدایە خەڵکی کوردستان پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن و لە پەیوەستبوونی کوڕ و کچەکانیان بە ڕێزەکانی شۆڕش خۆشحاڵن.