کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە زۆرەملێ "فاتیحا" بە منداڵان دەخوێنێت

11:59 - 16 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: دوای کوژرانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، فەرماندەی قودسی سپای پاسداران، ڕێژیمی ئێران لە قوتابخانەکانی مەهاباد قوتابییانی ناچار کردووە کە فاتیحا بۆ ئەو تێرۆریستە بخوێنن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی بەفرانبار، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد، لە قوتابخانەکانی ''شەهەرەکی کارمەندان'' و گوندی '''خورخورە''، لە ڕێوڕەسمێکدا قوتابییانی ناچار کردووە کە بۆ قاسم سلێمانی و دارودەستەکەی فاتیحا بخوێنن.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار، لە ڕوانسەر، ڕێژیمی ئێران زۆربەی قوتابخانەکانی ناچار کردووە کە بۆ تێرۆریستانی کوژراو ڕێوڕەسم بگرن.

لەو پێوەندییەدا لە زۆربەی قوتابخانەکانی کوردستان لەلایەن بەشی فەرھەنگیی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە قوتابییان ناچار کراون کە "ئینشایەک" لەسەر قاسم سلێمانی بنووسن.

ڕێژیمی ئێران لە هەوڵدایە کە تێرۆریست قاسم سلێمانی وەکوو قارەمانێک لە مێشکی منداڵاندا وێنا بکات و بە هەموو شێوەیەک خەڵک ناچار دەکات بۆ تێرۆریستە کوژراوەکان تازیەبار بن.