کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە زۆرەملێ ئەرک بە کارمەندانی ئیدارات و مامۆستایانی قوتابخانە بەڕێوە دەبات

12:24 - 17 پووشپەڕ 2722

لە بەرەبەری هاتنی "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆمار و هەروەها  وەزیری پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم بۆ شاری سنە، ڕێژیم  هەوڵ دەدات کە بە زۆر ئەرک بەسەر کارمەندی ئیدارات و مامۆستایانی بەسیجی خۆی بسەپێنێ.

ڕێژیم بە کارمەند و مامۆستایانی بەسیجی سەر بە خۆی وتووە کە دەبێ بڕۆنه پێشوازیی "ئیبراهیم ڕەئیسی" و لە ڕێگای واتساپ و تێلێگرامەوە هەڕەشەی لێ کردوون کە لە ئەگەری بەشداری نەکردنیان لێپێچینەوەیان لێ دەکرێت.

بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم وتوویانە کە ٢٠ تا ٣٠ لەسەدی مامۆستایان پەیوەندییان بە ئیدارەوە گرتووە کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە "ئیبراهیم ڕەئیسی" ناکەن.

بەو بۆنەوە بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە پارێزگای سنە تووڕەیی خۆیان سەبارەت بەو بابەتە نیشان داوە و لە ڕێگای ناردنی پەیام، هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە کە دەبێ بەشداری بکەن.