کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە شێوەی نیزامی گیرۆدەبووان بە ماددە سڕکەرەکان کۆ دەکاتەوە

13:11 - 10 بانەمەڕ 2720

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە پارێزگای ئیلام لەگەڵ هێزە نیزامییەکانی دیکە لە چوارچێوەی مانۆڕێكدا دەستی بە کۆکردنەوەی گیرۆدەبووان بە ماددە سڕکەرەکان کردووە.

ڕێژیمی ئێران بۆ هەر کارێک کە بەڕێوەی ببات لە چوارچێوەی مانۆڕێکی نیزامیدا ئەنجامی دەدات.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێژیمی ئێران بە دروشمی کۆرۆنا سەرکوت دەکەین، دەستی بە هەندێک کار کرد و مانۆڕی بەڕێوە دەبرد.

پاییزی ساڵی ڕابردوو، شورای بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکان لە ئیلام ڕایگەیاند، ڕێژەی دۆزینەی ماددە سڕکەرەکان لەو پارێزگایە، ٥٠٠ بەرابەر بەرز بووەتەوە.

"زارا هیمەتی"، بەڕێوەبەری گشتیی بێهزیستیی ئیلام وتبووی، هیچ گیرۆدبووەیەکی ئاشکرامان لە ئیلامدا نییە. لە هەمان کاتدا شورای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکان هیچ بودجەیەکی بۆ ئەو بەشە تەرخان نەکردووە.

گیرۆدەبووان بە ماددە سڕکەرەکان لە ئیلام پێویستیان بە ناوەندێکی دەرمانییە کە ڕێژیم ئەو ناوەندە دەرمانییانە دابین ناکات.