کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە قسەکانی ماکرۆن دژکردەوەی نیشان دا

16:11 - 17 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، لە دژکردەویەکدا بەرانبەر بە قسەکانی سەرکۆماری فەڕانسە دژکردەوەی نیشان دا و وڵاتە ئورووپایییەکانی بە "بێدەسەڵات" لە بەرانبەر بەڵێنییەکانیان لە بەرجامدا زانی.

ڕؤژی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، سەرکۆماری فەڕانسە، "ئێمانۆئێل ماکرۆن" لە کۆنفرانسێکی هەواڵیی هاوبەش لەگەڵ سەرکۆماری ئامریکا ڕایگەیاندبوو، کە ئامریکا و فەڕانسە سەبارەت بە ئیران ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە.

ئێمانۆئێل ماکرۆن هەروەها ڕاگەیاندبوو، کە دەسپێڕاگەیشتن ئێران بە چەکی ناوکی، کەمکردنەوەی چالاکییەکانی مووشەکی بالستیکی، کۆنتڕۆڵی هەوڵە ناوچەیییەکانیان و ئاشتی لە ناوچەکە، وەکوو ئامانجە هاوبەشەکانی ئەو دوو وڵاتەی ناو برد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە لێدوانەکانی ماکرۆن دژکردەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند: گەڵاڵەی پرسی سەروی بەرجام نەک تەنیا یارمەتی بە پاراستنی ڕێککەوتنامەی بەرجام ناکات. بەڵکوو بواری بێهیوای و نەبوونی دڵنیایی لە نێوان ئەو لایەنانەی کە لە بەرجامدا ماون، زیاتر دەکات.

عەباس مووسەوی هەروەها لایەنە ئورووپایییەکانی بەرجامی بەوە تاوانبار کردووە، کە لەگەڵ هەڵویستگرتنی لەو چەشنە لە چوونەدەرەوەی نایاسایی ئامریکا لە ڕێککەوتنامەی بەرجام، نزیکتر دەکاتەوە و جگە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە هیچ ئامانجێکی دیکەی نابێ.