کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەردەوام بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵدەکوتێتە سەر خەڵکی کوردستان

10:38 - 14 رەزبەر 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە کوردستان میدیا گەیشتووە، هێزە بەناو ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەڵسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵ خەڵکی شاری "سائین قەڵا" هەیە و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر خەڵک.

خەڵک باس لەوە دەکەن کە ئەو مەئمورانەی ڕێژیم بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی ئەو شارە، بەتایبەت لاوەکان و دەیاندەنە بەر کوتان و لێدان، تەنانەت تەقەشیان لێ دەکەن.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە لەسەر پردی "ئاخ تەپە" پۆلیس بە جێگای ئەوەیکە بە شێوەی یاسایی ماتۆر سیکلێتێک ڕابگرێت بە ماشین وەبەری دەدات.

ڕێژیمی ئێران بە درێژایی دەسەڵاتی، بۆ سەرکوت و بێدەنگکردنی خەڵکی کوردستان بەتایبەت چینی کاریگەری "لاو"، ترس و دڵەڕاوکێ دەخاتە نێویان، بۆ ئەوەی بوێریی ئەوەیان نەبێت بیری ئەستاندنی مافە مرۆیی و نەتەوەییەکانیان بخەنە گەڕ.