کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە خەڵكی کوردستان دەترسێت

13:13 - 23 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە حیزبە کوردییەکان، کۆبوونەوەیەکی بۆ بەسیج و بەکرێگیراوەکانی پایگای مالکی ئەشتەری شاری کامیاران بەڕێوە بردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خاکەلێوە، یەکێک لە بەکرێگیراونی سپای تێرۆریستی پاسداران، بە ناوی "سابیر. ڕ"، خەڵکی گوندی "لۆنی سادات"، سەر بە شاری کامیاران، لە مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵڵا، کۆبوونەوەی بۆ جاش و بەسیجییەکانی پایگای مقاومەتی مالکی ئەشتەر لە شاری کامیاران گرتووە و هۆشداری پێ داون، ئاگاداری هەموو جموجووڵێک بن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕاگەیاند: "ئەو بەکرێگیراوەی سپای پاسداران، بە بەسیجییەکانی ڕاگەیاندووە، هەنووکە وەرزی بەهارە و دەبێت زیاتر ئاگاداری جموجووڵەکانی شار و شاخ بن".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: بەکرێگیراو "سابیر.ڕ" بە بەسیجییەکانی ڕاگەیاندووە، دەبێت زیاتر ئاگادار ئەو کەسانە بن، کە زوو زوو دەچنە شاخ و هەروەها لە نێوشاریشدا بزانن سەبارەت بە "زدی ئینقلاب" چی دەڵێن و هەموو جموجووڵێکی گوماناوی لە شار و شاخ بخەنە ژێر چاوەدێرییەوە.

ئەو جاشەی ڕێژیم، هەروەها بە بەسیجییەکانی ڕاگەیاندووە، لەم وەرزدا، هاتووچۆ و جموجووڵەکان لە شاخ زیاتر دەبێت ە دەبێت ئاگادار بن و لە ڕێوڕەسمە فەرهەنگییەکاندا کە لە شار بەڕێوە دەچن، بە توندترین شێوە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن، کە جامانە لە گەردنیان دەئاڵێنن.