کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لەسەر دەستێوەردانەکانی لە وڵاتی عێراقدا

18:33 - 8 خەرمانان 2720

باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە عێراق باسی لەوە کردووە بوونی هێزە نیزامییەکانی ئامریکا لە ناوچەکە، پەرە بە ناسەقامگیری دەدات.

"ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی ڕێژیمی ئێران بوونی ئامریکای لە عێراق بە دروستبوونی میکانیزمی داگیرکاری نوێ و گەشەی تێرۆریزم لە قەڵەم داوە.

ناوبراو بەو پاساوەی کە پێوەندیی دوو لایەنەی دوو وڵات، شتێکی ناوخۆییە و پێوەندی بە سیاسەتی دەرەوەی هەر وڵاتێکەوە هەیە و ئیدعای کردووە ئێمە نامانهەوێ دەستێوەردان لە کاروباری عێراقدا بکەین.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی ئامریکا وڵاتی عێراقی کردووەتە بە گۆڕەپانی شەڕی خۆی لەگەڵ ئێراندا و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەمە بێ وڵام نامێنێتەوە.

ناوبراو لەکاتێکدا ئیدعا دەکات کە ئێران لە کاروباری وڵاتی عێراقدا دەستێوەردان ناکات ڕوو لە خەڵکی عێراق وتوویەتی ئایا خەڵک قبووڵ دەکەن فەرماندەکەیان "ئەبوو مەهدی موهەندیس" بە دەستی ئامریکا کوژراوە .

پاسدار مەسجدی باس لە سەربەرزیی عێراق دەکات و خۆی بە پشتیوانی خەڵکی ئەو وڵاتە دەزانێت بەڵام خەڵکی عێراق بەرەدەوام لە خۆپێشانداندەکاندا دژی ڕێژیمی ئێران دروشم دەدەن و وێنەی عەلی خامنەیی، تێرۆریست قاسم سلێمانی ئاگر تێبەردەدەن