کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەرزاییەکانی "سیدەکان و بەربزینـ"ـی تۆپباران کرد

11:30 - 24 خەرمانان 2721

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ڕێژیمی ئێران بەرزاییەکانی "سیدەکان و بەربزینـ"ـی تۆپباران کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٥ی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

هێزه‌كانی ڕێژیم له‌ تۆپبارانی ناوه‌ به‌ ناوه‌ی ناوچه‌ به‌رده‌وامن.

له‌ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ هه‌تاویدا، له‌ كاتژمێر ٨ی به‌یانی، ١١ی به‌یانی و ١ی پاش نیوه‌‌ڕۆ  و هه‌روه‌ها كاتژمێری ١١ی شه‌و تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانیی سێشه‌ممه‌ كاتژمێر ٦ی به‌یانی هێزه‌كانی ڕێژیم ‌ ناوچه‌ و به‌رزاییه‌كانی "سیده‌كان و به‌ربزیـ"ـنیان دایه‌وه‌ به‌ر تۆپ.

له‌ ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ، واته‌ سێشه‌ممه‌دا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر به ‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام له‌ سووڕانه‌وه‌دا بوونە و كاتژمێر ٨ و هه‌روه‌ها ١١ی شه‌و دووباره‌ تۆپبارانی به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ و ژیان و ماڵی خه‌ڵكی ناوچه‌یان وێران كردووه‌.

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی