کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەرنامەیەکی دیکەی بۆ بە سیخوڕکردنی خەڵک داڕشتووە

11:57 - 4 خەزەڵوەر 2721

پاسداری تێرۆریست "غوڵامڕەزا سلێمانی" سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج و باقیی کاربەدەستەکانی ئەو ڕێکخراوەیە بە مەبەستی ئەوەیکە خەڵک زیاتر بۆ لای ڕێژیم ڕابکێشن بەرنامەیەکیان بۆ خەڵک بەتایبەت لاوان داڕشتووە.

ئامانج لەو بەرنامەیە ئەوەیە کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا خەڵکێکی زۆر بکەن بە بەسیج و کاری سیخوڕییان پێ بکەن.

هیزی بەسیج یەکێک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە کە بە هەموو شێوەیەک خەڵک سەرکوت دەکەن.

بە وتەی پاسداری تێرۆریست "غوڵامڕەزا سلێمانی"، بەسیج "نێعمەتـ"ـە بەڵام نەتەنیا هیچ نێعمەتێک نییە بەڵکوو هێزەکە لە هەموو کاتدا سیخوڕی بەسەر خەڵکدا دەکات و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانیشدا خوێنی خەڵک دەڕژێنێت.

بڕیارە ئەو بەرنامەیە لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵەوە جێبەجێ بکرێت. بەشێک لە هێزە نیابەتییەکانی ڕیژیمی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ هەمان ئەو بەسیجانەن کە بە پارەیەکی کەم خەریکی شەڕ بۆ ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێرانن.

سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ئێران سیستمێکی ئیدئۆلۆژیک و سەقەتە و لە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتووی دونیا زۆر دواکەوتووە؛ وێڕای ئەوەی لەمبارەوە ڕێژیمی ئێران هیچ هەوڵێکی ئەرێنی و زانستی نادات، لەجێی بارهێنانی قوتابی و خوێندکار، بەسیج پەروەردە دەکات تاکوو دەسەڵاتە ناڕەواکەی خۆی بپارێزێت.