کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەرنامەیەکی نوێی بۆ بەسیجکردنی قوتابییان دەست پێکردەوە

10:54 - 9 سەرماوەز 2720

لە قوتابخانەکانی شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێژیمی ئێران بەرنامەیەکی نوێی دەست پێکردەوە بۆ ئەوەیکە قوتابییان بکات بە بەسیج.

لە بەخشنامەیەکی فەرمیدا کە بۆ قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نێردراوە، ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت قوتابییان بۆ بەسیج کردنیان ڕابکێشێت.

لەو بەخشنامەیەدا هاتووە: "بۆ ئەوەیکە بڕیارەکانی ڕێبەری نیزام جێبەجێ بکەین و بتوانین بەسیجی ملیۆنی دابمەزرێنین، سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان هەوڵی خۆیان بدەن قوتابییان بکەنە بەسیج".

ئەو بڕیارە هەموو قوتابخانەکانی گرتووەتەوە و لە سەرجەم قۆناغەکاندا ئەو بەخشنامەیە جێبەجێ دەکەن.

سیاسەتی بەسیجکردنی قوتابییان بۆ سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دەگەڕێتەوە و لەو شەڕەدا هەزاران قوتابی کوژران.