کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەرەبەرە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەدەست دەدات

12:03 - 1 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانەکانی عێراق و لوبنان لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا دژی دەسەڵاتداران و دژی گەندەڵیی ئابووریی سیستمی سیاسی، ئەو دوو وڵاتەی لەرزاند.

گۆڤاری "فارێن پالسی" لە وتارێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "خۆپیشاندانەکانی عێراق و لوبنان دژی گەندەڵیی ئابووری لەو  دوو وڵاتە دەرخەری ئەوە بووە کە سیستمی ئێران بۆ دزەکردنی لە ناوچەدا شکستی خواردووە".

لەو وتارەدا هاتووە: "سیاسەتی ئێران بۆ کۆمەڵگەی شیعه لە عێراق، لوبنان، تاران و نزیکەکانی ئەو ڕێژیمە، نەیتوانیوە سەر بکەوێت. سەرکەوتنە سیاسی و نیزامییەکان نەیانتوانیوە دورەدیمەنێکی کۆمەڵایەتی و ئابووری دروست بکەن".

بە واتایەکی دیکە، چیرۆکی بەناو خۆڕاگریی ئێران، نان و ئاو لەسەر مێز دانانێت.

لەو وتارەدا هاتووە: "لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە، سپای پاسداران سیاسەتی ڕوون و درێژی ئەوە بووە شۆڕش هەناردە بکات، بەتایبەتی بۆ وڵاتانێک کە شیعەیان زۆرە. ئەمڕۆکە وا دێتە بەرچاو ئێران براوەی گەمەیەکی درێژە، لە لوبنان نوێنەرەکەی لە پارلمان سەرکەوت، لە سووریە ئێران توانی "بەشار ئەسەد" ڕزگار بکات و لە بەغدا دەسەڵاتێک بەدەست بێنێت".

لەو وتارەدا باس لەوە کراوە کە ئیران لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا خاڵێکی گرینگی بەرچاو نەگرتووە: "ڕوانگەی ئابووری و ئابوورییەک بۆ پایگای پشتیوانی".

"فارێن پالسی" نووسیویەتی: "ئێران لە ڕێگای بودجە و چەکوچۆڵەوە لە هەر وڵاتێکدا پێوەندیی دروست کرد".

لە کۆتایییەکانی ئەو وتارەدا هاتووە کە ڕژانە سەر شەقامەکانی لوبنان، حیزبوڵڵای تووشی کێشە کردووە و ڕێبەرەکانی ئەو حیزبە ترسیان لێنیشتووە. کۆماری ئیسلامیش خەریکە دەیدۆڕێنێت.