کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەهای دۆلار بە فێڵ دێنێتە خوار

11:53 - 22 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەگەرچی باس لە داکشانی بەهای دۆلار دەکەن بەڵام نرخی شتومەک لە بازاڕدا ڕووی لە هەڵکشانە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دابەزینی دەستکرد و دەستووری بەهای دۆلاری ئامریکا لە بەرانبەر تمەنی ئێرانیدا فێڵێکی چەپەڵی ڕێژیمە بۆ بڕینی گیرفانی خەڵک.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئەو دابەزینە هەتا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەرزان بوونەوەی نرخی خواردەمەنی و پێداویستیەکانی ژیان نەبووه و بەپێچەوانەوە بەردەوام نرخی کاڵاکان بەرەو هەڵکشان دەچێت و بێکاریش هەر پەرە دەستێنێ .

ئەو هەواڵنێرە لە راپۆرتی خۆیدا بە شێوەی ئاماری باسی لەوە کردووە، شیری پاکەتی ٩٠٠ گەرەمی "پرشنگ" لە سەقز لە ٢٢٠٠ تمەنەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بووەتە بە ٢٨٠٠ تمەن.  کیلۆی مریشک  ١٢٥٠٠ تمەن، کیلۆی گۆشتی نەرمەی سوور لە ٥٨٠٠٠ تمەنەوە بووەتە بە ٦٠٠٠٠ تمەن کیلۆی ماسی قزل ئالا کە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو ١٦٠٠٠ یمەن بوو پلە پلە هەڵکشا هەتا بیست ڕۆژ پێش کە  ٢٦٠٠٠تمەن بوو کەچی ئەویش زیاتر لە دە ڕۆژە کیلۆی بووەته بە ٣٠٠٠٠ تمەن و هەروەها ڕووبی تەماتەی  ٧٠٠ گرەمی "چین چی"ن ١٧٨٠٠ تمەن.

ئەو هەواڵنێرە باسی لەوە کردووە، خەڵکی ناوخۆ خۆیان باش دەزانن کە چ بێکاری و گرانییەک لە کۆمەڵگادا پەرەی سەندوە بۆیە نابێت فریووی دابەزینی نرخی کاتیی دۆلار بخۆن و ئەوە فێڵی بەرپرسانی ڕێژیمه .